پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین: رژێمی داگیرکەر سەگی هاری ئەمریکایە

پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین لە زانکۆی ئارتوقلوی مێردین لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە و پلانی ترامپ لەبارەی غەززە چەند هەڵسەنگاندنێکی گرنگ ئەنجام دایەوە.
پرۆفسیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین لە زانکۆی ئارتوقلوی مێردین لەبارەی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە غەززە و پلانی ترامپ لەبارەی غەززە لێدوانی بۆ ئاژانسی هەواڵەکانی ئیلکە دایەوە.
تەکین ئاماژەی بەوە کرد کە حەماس بە مەراسیمەکانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر پەیامەکانی گرنگی بە تەواوی دونیا داوە و رووی راستی رژێمی داگیرکەری پێشان داوە.
تەکین ئاماژەی بەوە کرد کە بەم هەڵوێستەی ئیسلامی و مرۆیی و بە عیزەتی حەماس سەدان هەزار کەس بوونەتە مسوڵمان و لەبارەی پلانەکەی ترامپ بۆ غەززە باسی لەوە کرد کە هیچ واتایەکی نییە و ئەنجامێکی نابێت.
"تەواوی دونیا روخساری راستی سەهیۆنییەکانیان بینی"
تەکین ئاماژەی بەوە کرد کە دیمەنەکانی ئاڵوگۆڕی ئەسیر لە لایەن حەماس نەتانیاهۆی زۆر ناڕاحەت کردووە و وتی، "ئێمە وەک خانەوادەی زانکۆی ئارتوقلو لە ڕۆژێک کە تۆفانی ئەقسا دەستی پێ کردووە هەستیارێکی گەورەمان نیشان داوە. لە کاتی ئاڵوگۆڕی ئەسیران لە نێوان رژێمی داگیرکەر و حەماس، کەتائیبی عیزەدین قەسام پەیامێکی گرنگی بە تەواوی دونیای داوە. بە تەواوی دونیا عەدالەتی ئیسلام، ئەخلاقی جیهاد و مامەڵەی ئیسلام لەگەڵ ئەسیرەکانی پێشان دا. بێگومان لە کاتێکدا ئەم پەیامانە بە جیهان دەدرا، دەمامکی ئەم باندە سەهیۆنییانە کە پێشتر بە هەوڵدان بۆ وێناکردنی سەهیۆنییەکان وەک گەلێکی قوربانی، چەوساوە، جینۆسایدلێکراو، ملیارەها دۆلاریان بۆ باشترکردنی وێنەی خۆیان خەرج کردبوو، لە سایەی ئەو پەیامانەدا لابرا. کاتێک دەمامکەکانیان کەوتە خوارەوە، هەموو خەڵکی جیهان ڕووخساری ڕاستەقینەی سەهیۆنییەکانیان بینی. هەڵبەت ئەمەش بووە تۆڕەیی تەواوی لایەنەکانی خراپەکار بە تایبەت نەتانیاهۆی تیرۆرست و ناڕاحەت بوو. لە راستیدا کاتێک سەیری ئەو ئەسیرانە دەکرێت کە لەلایەن حەماسەوە دەستیان بەسەردا گرتووە، دەبینرێت ئەم ئەسیرانە سەربازانی عیزەدین ئەلقەسام و سەربازانی حەماس لە باوەش دەگرن و سەریان ماچ دەکەن و سەیری پاڵنەر و میزاجیان دەکەن، وا دەردەکەون کە لە پیکنیکێکەوە هاتوون. بەڵام کاتێک ئەسیرەکانی فەلەستین ئازاد دەکرێن بەهۆی مامەڵەکانی نامرۆڤانەی سەهیۆنییەکان ناتوانرێن بناسرێن. بەهۆی ئەم هەڵوێستەی ئیسلامی، مرۆیی و بە عیزەتی حەماس سەدان هەزار کەس بوونەتە مسوڵمان."
تەکین لە بەردەوامی ئاماژەی بەوە کرد، بەم شێوەیەی لە قورئاندا هاتووە، رژێمی داگیرکەر هیچ کات پابەندی قسەکانیان نین و وتی، "چەتەکانی سەهیۆنی جووڵەکە لە قورئانی کەریمدا وەک بکوژانی پێغەمبەرەکان، قەومی نفرینلێکراو و دوژمانی مرۆڤایەتی و سروشت وەسف کراون. نابێت چاوەڕوان بکرێت کە ئەمانە وەفادار بن، پابەندی قسەکانیان بن. هەر رەفتار و کردارێکی نەرێنی هەبێت لەمانە دەردەکەوێت. بێگومان نە حەماس و نە خەڵکی غەززە متمانەیان پێیان نییە، بۆیە چاوەڕێی ئەوەن کە ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان بە تەواوی کۆتایی پێبێت بۆ ئەوەی ئاگربەست لەوێدا زاڵ بێت. لە ئەنجامدا ئەمانە لە ٧مین ئاڵوگۆڕی ئەسیردا پابەندی بەڵێنەکەیان نەبوون و ئەسیرە غەززەییەکانیان ئازاد نەکرد."
تەکین لە بەردەوامی بۆ ئاوادانکردنەوەی غەززە بانگێشتی وڵاتانی مسوڵمان کرد و وتی، "غەززە بە گشتی ڕوخاوە و سووتاوە و ئەوەندە چەک لەوێ بەکار هێنراوە شایەد لە شوێنێکی دیکە دونیا بەکار نەهێنرابێت. لە سەرەتا بۆ ئاوادانکردنەوەی غەززە دەبێت تەواوی وڵاتانی مسوڵمان پشتگری لە غەززە بکەن. بۆ سارێژکردنی بەپەلەی برینی خوشک و برا غەززەییەکان هەرکێ هەرچی لە دەستی دێت دەبێت ئەنجام بدات."
"رژێمی داگیرکەر سەگی هاری ئەمریکایە. ئەم سەگە کوتانی بۆ نەکراوە"
تەکین لە بەردەوامی لەبارەی پلانەکەی ترامپ لەبارەی غەززە وتی، "ئەمریکا و ترامپ پشتیوانی باندی تیرۆری سەهیۆنی پشتگری دارایی بەو شەڕە دەکات. قسەکانی ترامپ لەبارەی چۆڵکردنی گەلی غەززە بەرەو میسڕ و ئوردن و مەغریب و سۆماڵی بە گشتی لەناوبردنی قەومێکە. گەلی غەززە گەلێکی بە شەرەفە. گەلی غەززە گەلێکی بە عیزەتە. گەلی غەززە لە پچووک تا وەکو گەورە هەموویان وەک ئەوەیە لە سەردەمی سەعادەتەوە هاتوونەتە سەردەمی ئێمە. بۆیە ئەم پەیام و هەڕەشەیانەی ترامپ بۆ گەلی غەززە هیچە و واتایەکی نییە. چاوەڕوانی کە هەموو بەڕێوبەرانی وڵاتانی مسوڵمان ئەم هەڵوێستە پێشان بدەن کە گەلی غەززە پێشان دەدەن. ترامپ لە شوێنی ئەوەی گەلی غەززە بگوازێتەوە شوێنێکی دیکە دەبێت جووڵەکەکانی ئیسرائیلی بگوازێتەوە بۆ ئەمریکا. چونکە لە ئەنجامدا رژێمی داگیرکەر سەگی هاری ئەمریکایە. ئەم سەگە کوتانی بۆ نەکراوە. ئەمڕۆ هێرشی کردووە سەر غەززە، سبەینێ هێرش دەکاتە سەر لوبنان کە دەکات، هێرش دەکاتە سەر سوریا و هەروەها هێرش دەکاتە سەر تورکیا. چونکە ئەمانە قسەیەکی بێ مانایان بە ناوی خاکی بەڵێندراو هەیە. باوەڕیان بەمە هەیە و بە ئاسوودەیی لە شوێنی خۆیان نامێننەوە."
پرۆسفیۆر دکتۆر ئەحمەد تەکین لە کۆتاییدا وتی، "ئەگەر بە ڕاستی ئەم بەرازە زەردەی بە ناوی ترامپ داوای ئاشتی بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات دەبێت ئەم سەهیۆنیانەی وەک خەنجەرێک لە دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دراون بگوازێتەوە بۆ ناوچەیەکی ئەمریکا. چونکە گەلی غەززە خاوەنی راستی خاکەکانی فەلەستینن. ئەو گەلەی لەوێ داگیرکەرە سەهیۆنییەکان. ئەگەر دەبێت گەلێک بگوازرێتەوە گەلی غەززە نین بەلکو سەهیۆنییەکانن. ئێمە وەک خەلکی تورکیا لەگەڵ گەلی غەززە بووین. لەبارەی ماددی و مەعنەوی پشتگریمان کرد. ئەم پشتیوانیانەمان دەبێت بەردەوام بن."(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
وەزارەتی پلاندانانی عێراق لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی کۆتایی سەرژمێریی گشتیی دانیشتووانی راگەیاند کە مانگی ١١ـی ساڵی ڕابردوو بەڕێوە چوو.
جەمعیەتی موستەزعەفان و پلاتفۆرمی کاروانی شەهیدەکان بە بۆنەی مانگی شوبات مانگی شەهیدەکان لە دیاربەکر بەرنامەی "قودس و شەهادەت" رێکخست.
شەهید مەلا غیاث الدین بارلاک ئەندامی جەماعەتی حزب الله-ی باکووری کوردستان و تورکیا ٣١ ساڵ پێشتر بە دەست ئیعتیرافچیەکان شەهید کرا کە لە لایەن دەوڵەتی نهێنی تورکیا لە زیندان ئازاد کرابوون.